لیوای 1 سكرتاریه‌تی یه‌كێتی: وه‌ڵامێكی توندی كۆمپانیاكه‌ی شاسوار عبدالواحید ده‌داته‌وه‌ به‌ درۆزنی شاخدار ناوه‌زه‌ندی ده‌كات.

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ كۆمپانیایی (چاڤی) له‌ ڕاگه‌یندراوێكیدا:كۆمەڵێك چەكدار كە خۆیان ناساندوە وەك چەكداری سەر بە سكرتاریەتی یەكێتی و لە لایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە نێردراون، هەڵیانكوتایە سەر پرۆژەی چاڤیلاند و بە بیانوی زیادەڕۆیی دەستیان گرتوە بە سەر كۆمەڵێك ئوتومبێلی گەورەی بیناسازی كۆمپانیاكەماندا كە خەریكی كاركردن بوون لەنێو پرۆژەكانی چاڤیلاند، لیوای یه‌كی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی به‌ توندی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌.

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا لیوای یه‌كی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی له‌ سلێمانی رایگه‌یاند:ته‌واوی راگه‌یندراوی كۆمپانیایی (چاڤی) ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ تەنها رێوشوێنیان بەرامبەر چەند كەسێك گرتۆەبەر كە لە ماڵی سكرتێری گشتی یەكێتی نزیكبوونەوە، بۆیه‌ پێشمەرگانمان لەدەوام و ئەركی ئاسایی خۆیاندا و لەكاتی نزیكبوونەوەی چەند كەسێك، پرسیاریان لێكردن و رێوشوێنی پێویستیان گرتۆتەبەر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.
لیوای یه‌كی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندوه‌” كۆمپانیای (چاڤی) زانیاری نادروستی بڵاوكردۆتەوە بۆ بەلاڕێدابردنی راستییەكان و ئەو درۆ شاخدارەی ئەو كۆمپانیایە رەتدەكەینەوە كە باسی لەوەكردوە ئەو پێشمەرگانە لەلایەن (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) ەوە نێردراون.
لەبەشێكی دیكەی روونكردنەكەیدا، جەختی كردۆتەوە، كە ئەو دوو كەسە “دوورو نزیك پەیوەندیان بەو كارەوە نییە”، بەڵكو پێشمەرگەكانیان لەچوارچێوەی ئەركە ئاسایەكانیاندایە لێپرسینەوەیان كردووە.

Back to top button