عەزیز ئەحمەد: سەرەڕای پابەندی حكومەتی هەرێم، هێشتا بەغدا مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی كوردستانی نەناردووە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەڵێ، بەغدا پێویستە مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، چونکە حکومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بابەتێكی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی: “بەغدا هێشتا مووچەی مانگی ئەیلوولی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، پێویستە بینێرێت.”

هەروەها، نووسیویەتی: “حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی جێبەجێکردنی جێبەجێ کردووە بە گوێرەی رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوتی ئەم دواییە لەگەڵ بەغدا.”

باسی لەوەشکردووە”حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت لە رێگای دەزگای بەبازاڕکردنی فیدرالی (سۆمۆ) لە بەندەری جەیهان لە تورکیا.”

لەکۆتایی دا دەڵێ”حکومەتی هەرێم پشکێک لە داهاتە نا نەوتییەکان دەنێرێتە گەنجینەی فیدراڵی.”

Back to top button