بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر رایدەگەیێنێت :” بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت کە ماوەی پێنج مانگە، لە ڕێگەی سایلۆکانەوە گەنمیان رادەست کردووە.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر گوتی، “لەم هەفتەیە وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەچڕی کار لەسەر ئەوە دەکات بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 500 ملیار دیناری دیکە بدرێت.

گوتیشی:” بڕیارە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو بڕێکی دیکەی پارەکە خەرج بکرێت و پشکی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت.”

ماوەی پێنج مانگە جووتیارانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی سایلۆکانەوە گەنمیان رادەست کردووە و تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆریان شایستە داراییەکانیان خەرج نەکراوە.

Back to top button