مەسرور بارزانی : مووچەی مانگی نۆ زۆر دواکەوتووە و هیچ پاساوێکیش نییە بۆ دواخستنی

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەدوای دانانی بەردی بناغەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی هەولێر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: مووچەی مانگی نۆ زۆر دواکەوتووە و هیچ پاساوێکیش نییە بۆ دواخستنی، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە.

مەسرو بارزانی راشیگەیاند: بابەتی پڕۆژەکان بۆ خزمەتی هاووڵاتییانە بابەتی هەڵبژاردن هەبووە بەڵام ئەوە بۆ هەڵبژاردن نەبووە، ئەوەی ئەمڕۆش بەردی بناغەمان دانا تایبەتمەندە بە گرنگیدان بە بابەتی ژینگەیی و گەیاندنی خزمەتگوزاریی تەندروستی.

سەرۆکوەزیران گوتیشی:” دوای ئەو هەڵبژاردنە هێزی پارتی لەسەر ئاستی عێراق دەرکەوت، زۆر ئاساییە هەموو لایەک ڕوو لە پارتی بکات، داوای یارمەتی بکات، ئێمە وەکو لایەنێکی بەشدار ڕوو لە پارتی بکات و داوای یارمەتی بکات، ئێمە وەکو لایەنێکی بەشدار لە حکومەت بەرنامە و مەرجی ئێمە ئەوە دەبێت ئەجێندای حکومەت چییە لە جێبەجێ کردنی ئەو ماددە دەستوورییانەی بۆ هەموو عێراق گرنگن بە تایبەت بۆ هەرێمی کوردستان.

لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: دیداری تایبەتمان دەبێت لەگەڵ سوودانی، لەبارەی تێگەیشتن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پرسی چارەسەری کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

Back to top button