بزانه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو چ رۆژێك پاره‌ی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی ره‌زامه‌ندی پیشاندا به‌ ناردنی پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و ئێستا پاره‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ بانگه‌كانی هه‌ریمی كوردستان، په‌رله‌مانتارێك ئاشكرای ده‌كات” كه‌ رۆژانی دووشه‌مه‌ و سی شه‌ممه‌ی داهاتوو پاره‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت.

(خەڵەف ئەحمەد)  ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و بەنداوەكان لە پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاندوه‌” پاش ناردنی بڕه‌ پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ رێژه‌كه‌ی 38,5%ه‌ ، له‌ ئیستادا پاره‌كه‌ گه‌یشتووه‌ كه‌ بۆ ساڵی 2016 ی جوتیارانی ھەرێمه‌.
ناوبراو ئه‌وه‌شی گوتوه‌”بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری بانك كردووه‌ بڕی 223 ملیار دینار گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ بانگه‌كانه‌، بڕیاریشه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ پاره‌كه‌ دابه‌شبكرێت.

Back to top button