
پەیامی ئیدارەی ترەمپ دەگاتە بەرپرسانی عێراق
وەفدێكی باڵای كۆشكی سپی بە چەند پەیامێكی تایبەتەوە سەردانی عێراق دەكەن
بەپێی هەواڵێکی پێگەی (شەفەق نیوز)، لە چەند رۆژی داهاتوو وەفدێكی باڵای كۆشكی سپی دەگاتە بەغدا و پەیامیان بۆ تەواو هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق پێ دەبێت.
بەپێی زانیارییەكانی پێگە عێراقیەکە، وەفدە ئەمریكیەكە پێش پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن و یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق سەردانی بەغدا دەكەن.
وەک بڵاویکردۆتەوە ناوەڕۆكی پەیامەكان گەیاندنی پەیامی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپە سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق هەروەها لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و حکومەتی داهاتووی عێراق گفتوگۆ دەکەن.