
عەبدوڵڵا مینە، بۆ بەرپرسانی یەکێتی : شانازی کردن بە شکەست گەورەترین گەمژەییە
ئەندامێکی مەڵبەندی رێکخستنی 6 سۆرانی یەکێتی شکستی حیزبەکەی لە هەڵبژاردن راگەیاند و دەڵێ: شانازی کردن بە شکەست گەورەترین گەمژەییە، ئەوانەی فەخر دەکەن لاف لێدەدەن کە پێیان وایە لە سۆران و دەوروبەری یەکێتی سەرکەوتنی بە دەست هێنایە، نەخێر ئەمە درۆکردنێکی روون و ئاشکرایە.
عەبدوڵڵا مینە، ئەندامی مەڵبەندی رێکخستنی 6 سۆرانی یەکێتی رایگەیاند :” شانازی کردن بە شکەست گەورەترین گەمژەییە ئەوانەی فەخر دەکەن لاف لێدەدەن کە پێیان وایە لە سۆران و دەوروبەری یەکێتی سەرکەوتنی بە دەست هێنایە نەخێر ئەمە درۆ کردنێکی روون و ئاشکرایە کە وانییە.
دەشڵێ:” بەڵێ من لێرەوە پێیان دەڵێم لە کاتێکی زۆر نزیک هەموو شکەستەکانی ئێوە روو بەڕوی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکرێتەوە، ئێوەی شکەست لە دوای شکەست دەخۆن هێشتا دەتانەوێت حیزبێکی خاوەن رووبارێک خوێن پێتان باوەر بکات!
ئەو بەرپرسەی یەکێتی زیاتر گوتی:” دیارە لە بیرتان نەماوە لیژنەی ئامار لە مەکتەبی رێکخستن هاتن ئەو کات جەنابی کاک شاڵاوی عەلی عەسکەری لێپسراوی مەکتەبی رێکخستن بوو نوێنەرەکانی هاتن بۆ کۆمیتەی دیانا من ئە و کات لێپسراوی بەشی هەڵسەنگاندن و بە دواداچوون بووم، لیژنەکە پێک هاتبوون لەو بەڕێزانە کاک کەمال و، هێرۆ خان، مامۆستا سندوس، خۆم لەگەڵیان بووم ئەو ئامارەی دەتان ویست بەڕێ بکەن من رێگریم لێ کردن گوتم ئامارەک بێ ئێوە سفری بۆ زیاد کەن من رێگا نادەم چیتر بە درۆکردن چەواشە کاری سەرکردایەتی یەکێتی رازی بکەن .
ئەوەشی ئاشکرا کردووە:” ئامارەکە ئێستاش ماوە بزانن چ فەزاحەتێکی تێدابوو ژمارە 6 تان کردبوو بە 60 هەموو ئەوانەی دڵسۆزن شاهیدی ووتە راستیەکانی منن ئێستاش دەتانەوێت تاکەی ئەم حیزبە گەورەیە بچووک بکەنەوە !