
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران داده‌خرێت
بڕیارە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی دوو رۆژ بێتە داخستن، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد و فشاری زۆر .
ئاژانسی هەواڵی میهری نزیك له حكومه‌تی ئێران لە زاری بەرپرسانی ئیداری ده‌روازه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، تا رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌روازه‌ی سنووری نێوان حاجی ئۆمه‌ران و پیرانشار داده‌خرێت، ئه‌وه‌ش بەهۆی زیادبوونی هاتووچۆ لە مەرزی حاجی ئۆمەران و دروستبوونی لۆد و فشاری زۆر له‌سه‌ر ده‌روازه‌كه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: بڕیاره‌كه سنوردارکردنی نوێیه لەلایەن حكومه‌تی هەرێمی کوردستانەوە، بەوەی دەبێت ڕۆژانە تەنها هەزار کەس له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه هاتووچۆ بکەن.
داخستنی مەرزی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی دوو ڕۆژە و لەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەیینیدا جێبەجێ دەکرێت، لە ڕۆژی شەممەی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه وه هاتووچۆ لەسەر بنەمای پیت دەبێت و ده‌روازه‌كه ده‌كرێته‌وه.