
زانکۆی زاخۆ پلەی یەکەمی بەدەست هێنا
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیێنێت :” بەپێی ریزبەندی دامەزراوەی تایمزی بەریتانیا، زانکۆی زاخۆ پلەی یەکەمی بەدەست هێنا .
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: لەڕیزبەندی نوێی دامەزراوەی تایمزی بەریتانی، زانکۆی زاخۆ لە هەرێمی کوردستان لەپلەی یەکەمدایە.
ڕیزبەندییە نوێیەکە بۆ چۆنیەتی پشتگیریکردن و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیە لە زانکۆکان، لە ریزبەندی ئەمساڵدا 749 زانکۆ و دامەزراوە لە 92 وڵات لە سەرانسەری جیهان هەڵسەنگاندن و ریزبەندیان بۆکراوە.