
بڕیاری خەرجکردنی بەشێكی تر لە پارەی گەنمی جووتیاران درا
بەشێكی تر پارەی گەنمی جووتیاران خەرج كراوە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، رایگەیاند، حكومەتی فیدراڵ بڕیاری دا، 500 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی عێراق و هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.
گوتیشی:” هەر كاتێك ئاگادار بكرێینەوە، بە دڵنیاییەوە ڕای دەگەیەنین و بەسەر جووتیاراندا دابەشی دەكەین.
باسی لەوەش كرد، شایستەی دارایی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلای حكومەتی فیدراڵ، زیاتر لە 300 ملیار دینارە، تا ئێستە بەغدا تەنیا نزیكەی 72 ملیاری ناردووە و زیاتر لە 240 ملیار دینار لای حكومەتی عێراق ماوەتەوە.