
لە کوردستان پەخشی کەناڵەکانی “بین سپۆرت” رادەگیرێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان گواستنەوەی پەخشی کەناڵەکانی بین سپۆرت (BEIN SPORTS) لە کەناڵە نێوخۆییەکان قەدەخە دەکات.
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بارەی کەناڵەکانی (BEIN SPORTS ) بڵاو کردەوە و رایگەیاند:” بەمەبەستی راگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڕیارێک دەردەکات.
لە بڕیارەکە هاتووە:” لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن لە رێکەوتی (١٧-١١-٢٠٢٥ ) بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی ( بین سپۆرت ) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بەنا یاسایی بەشێوازی( IPTV ) پەخش دەکرێن ،
بەمەش بۆ رێگرتن لەو سەرپێچیە نا یاساییە و پارێزگاری کردن لە مافی پەخش و بڵاوکرنەوە ، وەزارەتمان رێگری دەکات وە پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رایانبگرن .
هەر کەناڵێک بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی ( BEIN SPORTS ) بکات پێویستە لەرێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت لە بەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.