چین له‌ سه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا به‌ده‌نگ هات بزانه‌ چ ده‌ڵێت

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ره‌به‌یان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند هێرشێكی كرده‌ سه‌ر سوریا به‌ مووشه‌ك، كاردانه‌وه‌ی جیا جیایی به‌ دوای خۆیدا هێنا به‌شیكی زۆر له‌ ووڵاتانیش پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند ، وولاتی چین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ وولاته‌ زلهێز و مه‌زنه‌كانی جیهان هاته‌ ده‌نگ و رایگه‌یاند:داوای چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هێرشی تر رووبدات ئه‌وا بارگرژی زیاتر درووست ده‌بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ی (هوا چون یانگ) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕایگه‌یاندوه‌” وڵاته‌كه‌ی هیواداره‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی سوریا به‌هێمنی بمێننه‌وه‌و دان به‌خۆیاندا بگرن و خۆیان به‌دووربگرن له‌ئه‌نجامدانی هه‌ر شتێك كه‌ ڕه‌نگه‌ بارگرژییه‌كان زیاتر بكات، له‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ بارگرژی درووست ده‌بێت.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ كاتژمێر 04:40ی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ، له‌ سوریا ، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا هێرشێكی‌ موشه‌كیی‌ كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی‌ ئاسمانی‌ شه‌عیرات-ی‌ سوریا كه‌ له‌و بنكه‌وه‌ هێرشه‌ كیماییه‌كه‌ی‌ پارێزگای‌ ئیدلیب ئه‌نجامدرابوو، له‌ ئه‌نجامدا 59 مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی سوریا كرا و زه‌ره‌ و زیانێكی زۆری به‌ فرۆكه‌ و جبه‌خانه‌كانی سوریا گه‌یاندوه‌.

 

 

Back to top button