مەسرور بارزانی : نابێت رێگە بە تیر.ۆریستان بدرێت ئەو تاوانانە دووبارە بکەنەوە

لەپەیامێکدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە ، بە تووندی سەرکۆنەی هێرش کردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری کرد و داواشی لە حکومەتی عێراق کرد ئەوانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە بە تووندی سزایان بدات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نوسیوویەتی: بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەم.

هەروەها نوسیوویەتی: ئەو تیر.ۆرستانەی پێشوو، یان هەر کەسێکی دیکە لە پشت ئەم هێرشانەوە بێت، نابێت رێگەیان پێ بدرێت ئەو تاوانە دووبارە بکەنەوە، یان بە کەفالەت ئازاد بکرێن وەک ئەوەی لەرابردوو رووی دابوو.

هاوکات مەسرور بارزانی داوا لە ئەمریکا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان دەکات و دەڵێت: سیستەمی بەرگریی پێویستمان بۆ دابین بکەن بۆ بەرگریکردن لە ژێرخانمان، هەروەها هاوکارمان بن بۆ رێگریکردن لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە لەسەر گەلەکەمان و بەرەوپێشچوونمان.

Back to top button