
بە فەرمانی مەسرور بارزانی چوارەم کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا رەوانەی دەرەوەی وڵات کران
ئەمڕۆ کاروانی چوارەم لە نەخۆشانی نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک رەوانەی دەرەوەی وڵات کران.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاروانی چوارەم، لە 52 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک دوای پشکنین و ئامادەکارییەکانی پزیشکی و ڕێکارەکانی زانستی، لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتیی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی رەوانەی دەرەوەی وڵات کران.
دەشڵێ:” تەواوی ئەو هاووڵاتییانە بە ئەستۆگرتنی تەواوی خەرجیەکانی چوون و هاتنەوە و مانەوە و پشکنینەکان و نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان لەسەر بوودجەی پێویستی دابینکراو بۆ ناردنی 140 تووشبووانی تالاسیمیا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک دوای چوونە بواری جێبەجێکردن و ناردنیان بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانەی خاوەنی متمانەی نێودەوڵەتی JCI بە بوودجەی نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ نەخۆشانی خاوەن بەخشەر و نەخۆشانی نەبوونی بەخشەر.
لە کۆتاییشدا وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەکردووە، 172 هاووڵاتیی لە نەخۆشخانەکانن و لە رۆژانی داهاتووش کاروانی پێنجەم لە تووشبووان وهاوەڵەکانیان بەڕێ دەکرێن.