
سەرۆک بارزانی سەردانی چەند شوێنێک لە جەزیرەی بۆتان دەکات
رۆژی شەممە 29ی تشرینی دووەمی 2025، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ جەزیرەی بۆتان سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی چەند شوێنێکی ناوشاری جەزیرەی بۆتانی کرد.
سەرۆک بارزانی لە سەردانەکەیدا سەردانی مەزاری پیرۆزی حەزرەتی نوح(علیە السلام)ـی کرد. هەروەها سەرۆک بارزانی سەردانی هەریەکە لە مەزاری مەلای جەزیری و مەزارگەی مەم و زین و گۆڕی شەڕەفەدین ئەڵچی سیاسەتمەداری ناسراوی کوردستانی تورکیا و مەدرسەی سوور لە جەزیرەی بۆتان کرد.
