دایكێك له‌ ئۆلۆمپیادی ڕیۆی 2016، هه‌م ڕاهێنه‌ر و هه‌م یاریزانێكی لێهاتووه‌

یه‌كێك له‌ چیرۆكه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ئۆلۆمپیادی ئه‌مساڵ، به‌شداری كردنی دایك و كوڕێكی جۆرجیه‌،‌ و به‌م ‌هۆیه‌وه‌ش ئۆلۆمپیاده‌كه‌ نازناوی مێژوویی وه‌رگرتووه‌.

خانمه‌ یاریزانی نیشانه‌شكێنی جۆرجی، نینۆ سالكۆڤادزی بۆیه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1988 به‌شداری ئۆڵۆمپیادی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی كرد. له‌ ژیانیدا هه‌شت جار به‌شداری ئۆلۆمپیادی كردووه‌ و له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌كه‌ی پله‌ی دووه‌می وه‌رگرتووه‌.

سۆتنی ماچاڤارانی كوره‌كه‌ی، له‌هه‌مان یاری له‌ ته‌ك خۆی به‌شداری كردووه‌ و به‌شێك له‌ ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی و ئه‌زموونی خۆی بۆ ته‌رخان كردووه‌. ئه‌گه‌رچی ماچاڤارانی ته‌مه‌ن 18 سال، هێشتا نۆره‌ی یاریكردنی نه‌هاتووه‌، به‌ڵام دایكی توانیوه‌یه‌تی له‌ پله‌ی 34ی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ خۆی قایم بكات.

Back to top button