دوو فەرماندەی حیزبوڵڵا: پەیوەندی مخابەراتی حیزبوڵڵا و پەكەكە ئاشكرا دەكات

خواكوڕك 

دوو فەرماندەی حیزبوڵڵا لوبنانی نهێنی مخابەراتی لەنێوان حیزبوڵڵا و پەكەكە ئاشكرا دەكەن بە گۆڤارێكی ئەمریكی (The Nation) رایدەگەینن، لە سوریا لەگەڵ هێزەكانی یەپەگەی سەر بە پەكەكە لەسوریا زۆر جار هەماهەنگی سەربازیمان دەبێت  و هەندێك جاریش زانیاری مخابەراتی ئاڵووگۆڕ دەكەین”.

ئەبو حوسێن، فەرماندەی هێزێكی 200 كەسی حیزبوڵڵا لە سوریا و هەروەها  فەرماندەیەكی دیكەی حیزبوڵڵا بەناوی بەكر، ئەوەشیان بۆ گۆڤارە ئەمریكیەكە ئاشكرا كردووە، لە هەندێك حاڵەتدا هێزەكانی یەپەگە و حیزبوڵڵا هەماهەنگیی راستەوخۆ لە نێوانیاندا هەبووە. فەرماندە بەكر دەڵێت “لە پارێزگای حەلەب، بۆ گۆڕینەوەی زانیاریی هەواڵگری و هەموو شتەكانی دیكە هاوكاریی یەكدی دەكەین چونكە لە ناوچەكەدا دوژمنی هاوبەشمان هەیە”.

شایانی باسە، ساڵی رابردوو هێزە ئاسمانییەكانی رووسیا ناوچە گوندنشینەكانی نزیك حەلەبیان بۆردومان كرد كە هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای تێدا بوو. یەپەگە بەشداری لەو ئۆپەراسیۆنەدا كرد و ناوچەكانی خستە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی. بەكر سەبارەت بە هێزەكانی یەپەگە گوتووە “ئەوان هاوكاری لە هەموو ئەو لایەنانە وەردەگرن كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانیان دەكەن بەرگری لە حكومەتی سوریا دەكەن بۆ مانەوەیان”.

Back to top button