تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان بە مەبەستی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن، کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکاتەوە، لە ئەگەری ئامادەنەبوونیان مافی چوونیان بۆ حەج نابێت.

کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەینەوە، ئەوانەی لە دەروازەی ئەلیکترۆنی حەج داواکارییان پێشکەش کردووە بە مەبەستی هاوەڵیکردنی حاجییانی کوردستان لەوەرزی حەجی 2026، تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت. لە ئەگەری ئامادەنەبوونیان، مافی چوونیان بۆ حەج نابێت.

هەروەها داوا لەو خاوەن کۆمپانیایانەش دەکات کە ئێستا لە گەشتی عومرەن، ئاگاداری مۆبایلەکانیان بن، چونکە وەکو هاوکارییەک تاقیکردنەوەکە بە شێوەی ئۆنلاین بۆیان دەکرێت.

لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە رێککەوتی 2 و 3ـی 12، لە مزگەوتی سەواف تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ بەرێوەدەچێت.

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 03-12-2025، تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و گەرمیان دەکرێت.

Back to top button