ئەردۆگان هەڵوێستی خۆی لەمەر هێرشی مووشەكی ئەمریكا راگەیاند
خواكوڕك
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی هەڵوێستی سەرۆكۆماری توركیا ئاشكرا دەكات، لەمەر هێرشە مووشەكیەكەی ئەمریكا بۆ سەر فرۆكەخانەی حەمس دەلێت ئەردۆگان رایگه‌یاندووە: “ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له‌رێگه‌ی چه‌که کیمیاوییه‌کانه‌وه ئه‌نجامیداوه، ئه‌م هه‌نگاوه به کارێکی ئه‌رێنیی ده‌زانین”.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆمەڵە پرۆژه‌یەک له پارێزگای هاتای، كە ئاژانسە توركیەكە بڵاوی كردۆتەوە رایگەیاندوو” لە جیهانێکدا کە منداڵان بەشێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن، کەس مافی ئەوەی نییە هەست بە ئاسایش و ئارامی بکات. دوای ئەم رووداوانە هەموو کەس لەدەرەوەی ویستی خۆی چاو بە پشک و شوێنی خۆیدا دەخشنێتەوە. نابێت هیچ لایەنێک هەوڵ بدات ئەو تاوانەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات و منداڵ دەکوژێت لەژێر پەردەی بەرەنگاربوونەوەی داعش داپۆشن. تراژیدیایەکە کە لەژێر پەردەی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا داناپۆشرێت”.
هەروەها ئه‌ردۆگان سه‌باره‌ت به کردنە ئامانجی بنکه‌یه‌کی ئاسمانیی رژێمی سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، رایگه‌یاند: ”ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له‌رێگه‌ی چه‌که کیمیاوییه‌کانه‌وه ئه‌نجامیداوه، ئه‌م هه‌نگاوه به کارێکی ئه‌رێنیی ده‌زانین. به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌نده به‌سه؟ من پێموایه به‌س نییه”، سه‌رکۆماری تورکیا راشیگه‌یاند: “ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە بەبێ حیساب و کیتابێک هەنگاو بنرێت بەئاراستەی وەرگرتنی ئەنجامی جدی بۆ پاراستنی خەڵکی زوڵملێکراوی سووریا”.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئه‌گه‌ر کاتی هه‌بوو ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌و بریندارانه ده‌کات که به‌هۆی هێرشه کیمیاوییه‌که‌وه برینداربوون و له‌ئێستادا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشکیی وه‌رده‌گرن، راشیگه‌یاند: ”سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکاری ئه‌و مناڵ و هاووڵاتییانه سڤیلانه ده‌که‌م که توانیویانه لهژیانندا بمێننه‌وه و که‌سوکاریان گیانی له‌ده‌ستداوه. به‌روونی ده‌یڵێم لە جیهانێکدا کە منداڵان بەشێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن، کەس مافی ئەوەی نییە هەست بە ئاسایش و ئارامی بکات. دوای ئەم رووداوانە هەموو کەس لەدەرەوەی ویستی خۆی چاو بە پشک و شوێنی خۆیدا دەخشنێتەوە”.گوتیشی: ”نابێت هیچ لایەنێک هەوڵ بدات ئەو تاوانەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات و منداڵ دەکوژێت لەژێر پەردەی بەرەنگاربوونەوەی داعش داپۆشن. تراژیدیایەکە کە لەژێر پەردەی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا داناپۆشرێت. ئه‌و هێرشه دڕندانانه‌ی له‌لایه‌ن رژێم و ئه‌و رێکخراوه تیرۆریستییانه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه به‌کارده‌هێنرێن، وه‌ک په‌یه‌ده و یه‌په‌گه، ئه‌نجامده‌درێن، هیچ ره‌وایه‌تییه‌ک و به‌هانه‌یه‌کیان نییه و له‌گه‌ڵ ویژداندا نایه‌نه‌وه یه‌ک. ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت که له‌گه‌ڵ کوژرانی هه‌ر مرۆڤێکی بێتاواندا له سووریا و عێراق، ویژدانی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تی ده‌مرێت”.