
تۆم باراک: عێراق و سووریا دابەش دەبن
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا ره‌خنه له‌سه‌رۆكوه‌زیرانی فیدڕاڵ ده‌گرێت كه ده‌سه‌ڵاتی نییه و ده‌شڵێ عێراق و سووریا مه‌ترسی دابه‌شبوونیان له‌سه‌ره.
تۆم باراک، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سەرۆكی ئەمریکا رەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی ئیدارەکانی پێشووی ئەمریکا لە عێراق گرت و ئاماژەی بەوەدا، تارانیان بەهێزكردو رێگەیان پێدا بۆشاییەكە پڕبکاتەوە.
تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی زە ناسیۆناڵ رایگه‌یاند، ئێران پێشڕەوی کرد و بۆشایی عێراقی پڕکردەوە، چونکە پەیكەرێكی شێتانەمان دروستکرد و وایكرد میلیشـ.ـیاکانی ئێران هەژموونێكیان لەسەرووی هەژموونی پەرلەمانەوە بێت.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئه‌مریكا لە سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، عێراق وەک نمونەیەکی روونی ئەو هەڵانەیە كە نابێت ئەمریکا دووبارەی بکاتەوە. راشیگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی فیدڕاڵ كه‌سێكی لێهاتووە، بەڵام دەسەڵاتی راستەقینەی نییە و ناتوانێت هاوپەیمانی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێکبهێنێت، بەهۆی هێزەكانی حە*شدی شە*عبی و نوێنەرەكانیان لە پەرلەمان، کە رێگری لە پرۆسەکە دەکەن. تۆم باراك ده‌شڵێت واشنتن ملیۆنان دۆلاری خەرجكرد و بیست ساڵی بەسەر برد بەبێ ئەنجامێك شایەنی باسكردن بێت، پێیشوایە ناتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات.
باراک لە بەشێكی دیكه‌ی چاوپێكەوتنەكەدا رایگه‌یاند، كێشەی عێراق و سووریا لە ئەگەری ئەوەدایە دۆخەکە بگۆڕێت بۆ دابەشبوون و کۆماری فیدراڵی بخوڵقێنێت مافی ئۆتۆنۆمی بە کورد بدات، هەروەک چۆن لە یوگۆسلاڤیا روویدا.