حكومەتی هەرێم پشگیری دەكات و وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانە

خواكوڕك 

رۆژی سێشەممە 4-4-2017، شارۆچكەی خان شەیخوونی سووریا كە لەژێر دەستی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دایە، بە چەكی كیمیایی بۆردوومانكرا، بەهۆیەوە زیاتر لە 100 كەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 500 ی دیكەش برینداربوون ئەمەش كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی دا هێناو لە وەڵامی ئەو بەكار هێنانی چەكی كیمیاوی ئەمرۆ 7ی 4ی 2017 كاتژمێر 4ی بەیانی ئەمریكا 59 مووشەكی تۆماهۆك ئاراستەی فرۆكەخانەیەكی سەر بە رژێم كرد”.

ئەمەش پاڵپشتی زۆرینەی لایانی جیهانی بەدوای خۆی دا هێنا جگە لە رووسیا و ئێران، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، هەڵوێستی خۆی راگەیاندوو و پاڵپشتی هەنگاوەكەی ئەمریكا كردوو، رایگەیاند هیوادارین هێرشەكەی ئەمریكا بتوانێت رێگری بكات جارێكی تر چەكی كیمیاوی بەكار نەهێنرێت بەڵام حكومەتی عێراق پێچەوانی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی راگەیاند”.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، عێراق هەڵوێستێکی جێگیری بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا هەیە، بە تاوانێکی قیزەون تەماشای دەکات و ئەمەش پەرەسەندنێکی مەترسیدارە، هاوکات لەگەڵ دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانییانی ئەو تاوانە، هەڵوێستی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ هەر هەوڵێکی نێودەوڵەتی بۆ سزدانی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە قێزەونە”.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكەی ئەمریكا راگەیاندووە و بە پەرەسەندنێكی مەترسیداری داناوە. جەختی كردووەتەوە: ئەو دەستوەردانە و رێوشوێنە خێرایانە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر هەوڵی هاوپەیمانان دەبێت لەسەر شەڕی تیرۆر، بەتایبەتی کە عێراق قوربانی زۆری لەو پێناوە داوە و لە قۆناخی کۆتاییدایە هەروەها دەشلێت  بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو تاوانی بەكار هێنانی چەكی كیمیاویش داوای لێكۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی بێلایەن و ورد دەکات بۆ دیاریکردنی ئەو لایەنەی چەکی کیمیایی بەکارهێناوە لە سووریا”.

 

Back to top button