سبەی لە ئیدارەی گەرمیان پشووی فەرمییە

ئیدارەی گەرمیان بەهۆی تێکچوونی دۆخی کەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین بڕیاریدا سبەی لە سەرجەم دەزگا حکومییەکان بە ناوەندەکانی پەروەردەوەش بکاتە پشووی فەرمی.

ئیدارەی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند :” سبەی سێشەممە، 9ی 12ی 2025، پشووە، بەهۆی پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی توندی بارانبارینەوە کە ڕوو لە ناوچەکە دەکات و ئەگەری دروستبوونی دۆخی نەخوازراوی لێ دەکرێت .

بەگوێرەی بڕیارەکە، پشووەکە گشتگیرە و سەرجەم فەرمانگەکان و ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندن لە سنووری ئیدارەکە دەگرێتەوە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دامودەزگا ئەمنییەکان لە ئەرکدا دەبن و پشووەکە نایانگرێتەوە، تاوەکو لە حاڵەتی پێویستدا بە هانای هاووڵاتییانەوە بچن.

Back to top button