
زانكۆی سەلاحەدین: لەمەودوا قوتابییان دەتوانن بەشێوەی ئەلیكترۆنی داوای بڕوانامە یان پشتگیریی دەرچوونیان بكەن.
لەمەودوا قوتابییانی دەرچوو دەتوانن بە شێوەی ئەلیكترۆنی داوای بڕونامەكانیان بكەن.
سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند: “سەرجەم کاروبارەکانی تۆماری گشتیی زانکۆی سەلاحەدین بووە ئەلیکترۆنی و دەرچوان دەتوانن بەشێوازی ئەلیکترۆنی داوای بڕوانامەی دەرچوون بکەن.
باسی لەوەش كرد، “قوتابی دەرچوو دەتوانێت لە ماڵەوە داوای بروانامە یان پشتگیریی دەرچوون بکات و لە هەمانکاتدا بۆی دەگەیەندرێتەوە ماڵەوە.”
ئەوەی خستە روو، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە 14ـی 12ـی 2025، داواکردنی بروانامە و پشتگیریی دەرچوون بەم سیستەمە ئەنجام دەدرێت.
لینكی سیستەم: