
هەرێمی کوردستان و بەریتانیا هەماهەنگییەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی چڕ دەکەنەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا پێگەیشت.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بابەتە گرنگ و هەستیارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوە کرا بەتایبەت هەڵوەستە لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی نوێی فیدڕاڵ کرا.
هەروەها باس لە دوایین هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا پەیوەندی دوو قۆڵی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا لەپێناوی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانە رێکخراوەکان هەڵوەستەی لەسەر کرا.