مالیكی له‌ سه‌ر هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سوریا ترسی لێ نیشتووه‌

خواكوڕك

سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق و جێگری سەرۆک کۆماری عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوریا رایده‌گه‌ێنێت: ئامانجی هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سووریا پەیامێکی روونە بۆ دەسەڵاتدارانی ناوچەکە.

لە پەیامێكدا (نووری مالیکی،) جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق رایده‌گه‌ێنێت:ئامانجی بۆردوومانە مووشەکییەکەی ئەمریكا هەر تەنها بەکارهێنانی چەکی کیمیایی نییە، بگرە ئەمە پەیامێکە بۆ دەسەڵاتدارە تۆقێنەرەکانی ناوچەکە. دەیەوێت پێیان بڵێت ئێمە بەو پێوەرە مامەڵەتان لەگەڵدا دەکەین و، بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە هەر وڵاتێک پێویستمان بە بڕیارێکی نێودەوڵەتی نییە”.

به‌ پێی گوته‌كانی مالیكی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌” بەپێی لۆژیک و یاسا پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی وردە بكرێت تاوەكو بزانرێت کام لایەن چەکی کیمیایی بەکارهێناوە،بەڵام بەداخەوە ئەوە نەکرا و بگرە لیژنەیەکیشی بۆ پێکنەهات، هەر کاتێک دەرکەوت کە لایەنێک ئەو چەکەی بەکارهێناوە، ئەوە پێویستی بە کۆدەنگی نێودەوڵەتی هەیە بۆ دەستوەردانی سەربازی.

جێگری سەرۆک کۆماری عێراق زیاتر ده‌شڵێت”بەکارهێنانی هێز لە دژی تیرۆریستان دەکرێت هۆکاری بۆ بهێنییەوە، بەڵام لە دژی وڵاتێک ئەمە کارێکی مەترسیدارە.

Back to top button