
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیران
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتیی ڕایگەیاند: بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە ڕاگیراون و نازانرێت کەی دەستبە گەشتەکان دەکرێتەوە.
لە لێدوانێکدا ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند: بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و هەبوونی تەمومژێکی زۆر، سەرجەم گەشتەکان راگیران.
گوتیشی، نازانین کەی دەستبە گەشتەکان دەکرێتەوە.