
هەولێر بۆ سەری ساڵ ئامادەکاری تەواو کرد
هەولێر ئامادەکاریی دەستپێکردوو، پلان و بەرنامەی تۆکمەی بۆ سەری ساڵ ئامادە کرد، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە ڕێورەسمى كریسمس و پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ، لەگەڵ قائیمقامى ناوەندیی هەولێر، بەڕێوەبەرانی گشتیى گەشتوگوزار، تەندروستى، سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەرانی پۆلیس، هاتووچۆ، بەرگریی شارستانی، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایش و بەرپرسانی دیكەی هێزەکانى ناوخۆ کۆبووەوە.
ئومێد خۆشناو رایگەیاند، لەپێناوی پاراستنی ماڵی هاونیشتمانییان و گەشتیاران و ڕێگەگرتن لەهەر رووداوێکى نەخوازراو و نایاسایی و گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی پێویست، ئەرک بەسەر تەواوى هێزە ئەمنییەكان دابەشکرا.
لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون، بەپێى رێنمایی و یاسا بەرکارەکان کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نەهێشتنی دیاردەى سواڵکردن.