رابه‌ری بزووتنه‌وه ناكرێ ریفراندۆم په‌كبخرێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.

خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشەممە شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانیان كرد، کە پێکهاتوون لە (مەلا بەختیار و د.رۆژ نووری شاوەیس) بۆ پرسی گشت‌پرسیی کوردستان، رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند:ناکرێت بەهۆی کارانەکردنەوەی پەرلەمان ریفراندۆم بوەستێندرێت یان دوابخرێت”. گوتیشی: ” دەرەنجامی ریفراندۆم دەبێتە چەکێکی بەهێزی دیپلۆماسی بۆ هەرێمی کوردستان”.
(عیرفان عەبدالعەزیز) رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەوەڵامی رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند:دۆخی هەرێم و کاراکردنەوەی پەرلەمان لە زۆربەی کۆبوونەوەکان باسی لێکراوە ئەوە دۆسیەیەکی جیاوازە ، پرسی ریفراندۆمیش دۆسیەیەکی جیاوازە و زۆر گرنگە و زۆر هەستیارە بۆ نەتەوەکەمان ، ناکرێت بەهۆی کارانەکردنەوەی پەرلەمان بوەستێندرێت یان دوابخرێت ، ئێمە لەگەڵ ریفراندۆمین و پێشمانوایە بەزووترین کات بکرێت، چونکە دەبێتە چەکیکی بەهێزی دیپلۆماسی بەدەست دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە.
شایه‌نی باسه دوای كۆبوونه‌وه‌ی 2/4 ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان، شاندی پارتی و یه‌كێتی و سه‌ردانی زۆربه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی نێو كوردستانیان كردوه و له ئاینده‌ش سه‌ردانی ئه‌وانی تریش ده‌كه‌ن، له هه‌مانكاتدا شانێكی باڵای كوردستان بۆ هه‌مان پرس كه پرسی ریفراندۆمه له كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد.