حکومەت لێخۆشبوونی 50%ی لە قەرزێکی دیکە راگەیاند

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دا لەسەر لێخۆشبوونی 50%ی قەرزی سەر دەزگاکانی راگەیاندن.

شێروان عەوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاند: “پێشنیازێکمان ئاراستەی وەزیری رۆشنبیری و لاوان کردووە و دواتر لە ئەنجوومەنی وەزیران کاری لەسەر کراوە و پەسەند کراوە، بەگوێرەی بڕیارەکە، حکومەت لە 50%ی قەرزی کەڵەکەبووی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن خۆش دەبێت، ئەمەش وەک هاوکارییەک بۆ ئەوەی بتوانن پابەندبوونی داراییان جێبەجێ بکەن.”

گوتیشی: “کەناڵەکان دەبێت لە ماوەی 30 ڕۆژدا ئەو 50%یەی قەرزەکەی کە دەمێنێتەوە، بە یەک گوژمە بیدەنەوە.”

Back to top button