شه‌شه حزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێرانیان كرد
شەش لایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماری ئێران و ئەنجوومەنی شاروگوندەکانیان بایکۆت کرد و داوا لەخەڵک دەکەن دەنگ نەدەن، بەڵام هەندێک لایەن پێیانوایە نابێ بە یەک چاو لە هەردوو هەڵبژاردنەکە بڕوانن.
بۆ جاری سێیه‌م شه‌ش حزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر كۆی پرسه گرنگه‌كانی رۆژهه‌ڵات كۆبونه‌وه و له باره‌گای حزبی كۆمۆنیستی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایانگه‌یاند: بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران و ئه‌نجوومه‌نی شار و گونده‌كان ده‌كه‌ین و داواش له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین كه ده‌نگ نه‌ده‌ن و به‌شداری نه‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
شه‌ش حزبه كوردییه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵات رایانگه‌یاند:ئیمه بۆچوونمان لێك نزیكه، له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان،هه‌موومان پێمان وابوو هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر به نادیموكراتی به‌ڕیوه ده‌چێت،به هیچ پێوه‌رێك ناتوانین ناوی هه‌ڵبژاردنی ئازادی لێ بنێین،بۆ پێویسته رۆژی 29ی مانگی داهاتوو كه بڕیاری وایه ئه‌م شانكهرییه به‌ڕیوه‌بچێت، ده‌بێت و پێویسته به‌شداری نه‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كان.