عومرەکارێکی کورد لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد

كاروان ستونی، گوته‌بێژی فه‌می حه‌ج وعومره‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 18ـی کانوونی یەکەمی 2025، عومرەکارێکی کورد بەناوی (سەباح عەبدوڵڵا مەحموود) ناسراو بە ( عەبدوڵڵا بایع)،لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.

ئاماژەی بەوە کرد، عومرەکارەکە خەڵکی شاری هەولێرە‌ ، ته‌مه‌نی سه‌رووی (60) ساڵە‌، دوای تەواوکردنی مەراسیمی عومرە لە ڕێگەی گەڕانەوە لە نزیک شاری سکاکا تووشی وەستانی مێشک دەبێت و ئێوارەی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

راشیگه‌یاند: ‌ بەکۆچی دوایی سەباح عەبدوڵڵا مەحموود، سێزدە‌هه‌مین عومرەکاری کوردستانه‌ لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودیە کۆچی دوایی بكات.

Back to top button