شکست بەم هەوڵەی دوو دەیەی رابردوو هێنرا کە ناحەزان و دوژمنانی کورد کاریان لەسەری دەکرد.

چاودێرێکی سیاسی باس لە شکستێکی گەورەی پیلانی دوژمنانی کورد دەکات و دەڵێ:” لەم ماوەیە سێ رووداو سەرکەوتنی گەورەبوون و جێگای خۆشحاڵی هەموو تاکێکی کورد بوو، متمانەو باوەڕ بەخۆبوونی بۆ هەموو تاکێکی کورد گێرایەوە.

نیاز حاجی، نووسەر و چاودێری سیاسی رایگەیاند”’ سالانێکە میدیا و هێز گەلێکی چەواشەکار و ساختە بە پیلانی دوژمن و نەیاری کورد کاری لەسەر تێکشکاندنی تاکی کورد دەکرد تەنانەت پاڵپشتیەکی زۆری دارایی بۆ تەرخانکرابوو و دەستێکی بەهێزی دەرەکی و هەوڵگرییشی لەپشت بوو، وایان کردبوو تاکی کورد هیچ کات باوەڕ و متمانەی بەخۆی نەبێ، زیاتر لەدوو دەیەیە ئەم هێزگەلە درێغیان نەکردووە لە چاندنی تۆوی دووبەرەکی و تۆخکردنەوەی شارچێتی و و برەودان بەفەرهەنگی جنێوبەخشینەوە .

دەشڵێ:” لەماوەیەکی کەمدا بەهۆی چەند رووداوێکەوە ئاماژەی نەزۆکی و نابووتی ئەو هەوڵانە بۆ هەموو لایەک سەلما کە دەستپێکەکە بە پشتگیری بۆ یانەی نەورۆز دەستی پێکرد و، دواتر رووداوی لافاوەکەی چەمچەماڵ و بەهاناوەچوون و کۆکردنەوەی کۆمەک بۆیان و، هەروەها دەنگدان بۆ پشتگیریکردنی هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ یەکەمبوونی لە رێزبەندی ئەمساڵی فیفا وەک باشترین هاندەر.

گوتیشی:” هەر سێ رووداو سەرکەوتنی گەورەبوون و جێگای خۆشحاڵی هەموو تاکێکی کورد بوو، متمانەو باوەڕ بەخۆبوونی بۆ هەموو تاکێکی کورد گێرایەوە، شارچێتی لەگۆڕنا، ڕق و کینەکانی زیندەبەچاڵکرد و تواندەوە، شکستی بەم هەوڵەی دوو دەیەی ڕابردوو هێنا کە ناحەزان و دوژمنانی کورد کاریان لەسەری دەکرد.

زیاتر گوتی :” ئێستا کاتی ئەوەیە هەموو هەوڵەکان بۆ گێڕانەوەی متمانە بەخۆ بوون بۆ تاکی کورد چڕ بکرێتەوە، دەنگە نەشازەکان تێهەڵبدرێن و چیتر گوێیان بۆ نەگیرێت، ئەوەش سەلما کە ئەگەر کورد لەناو خۆدا یەکگرتوبێت کاری گەورە ئەنجام دەدات.

لە کۆتایشدا دەڵێ:” ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆش کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە نرا بە رێزلێگرتنی مامۆستایەکی کەرکووکی بەهۆی ئەوەی سروودی کوردبوونی بە قوتابیان دەگوتەوە جێگای دەستخۆشیە و پێویستە هەموو مامۆستایەک ئەو کارە کە پیرۆزترینە بەئەرکی سەرشانی خۆی بزانێت و کارە دروست و راستەکەش هەر ئەوەیە. لەوێووە دەتوانینین ئەو هەوڵەی نەیار و دوژمنان نەزۆک بکەین و بە یەکجاری لەباری ببەین کە ساڵانێکە کاری لەسەر دەکەن.

Back to top button