وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوریا ده‌ستوه‌ردانه‌ و كاریگه‌ری نه‌رێنیان ده‌بێت

خواكوڕك

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق پاش ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی  بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە شارۆچكەی (خان شەیخوونی) سووریا و داواكردنی سزادانی بكەران ده‌كات، هاوكات لە سه‌ر هێرشە ئاسمانییەكەی ئەمریكا بۆ سەر سووریا نیگەرانە و بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار ناوی دەبات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێكدا کە وێنەیەکی ده‌ست (خواكورك) كه‌وتووه‌ رایگەیاندوە” عێراق هەڵوێستێکی جێگیری بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا هەیە، بە تاوانێکی قیزەون تەماشای دەکات و ئەمەش پەرەسەندنێکی مەترسیدارە.

هه‌روه‌ها لە راگەیێندراوەكەدا جەخت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌” هاوکات لەگەڵ دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانییانی ئەو تاوانە، هەڵوێستی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ هەر هەوڵێکی نێودەوڵەتی بۆ سزدانی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە قێزەونە، بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو تاوانە، داوای لێكۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی بێلایەن و ورد دەکات بۆ دیاریکردنی ئەو لایەنەی چەکی کیمیایی بەکارهێناوە لە سووریا.

جەختی له‌وه‌ش كردووەتەوە: ئەو دەستوەردانە و رێوشوێنە خێرایانە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر هەوڵی هاوپەیمانان دەبێت لەسەر شەڕی تیرۆر، بەتایبەتی کە عێراق قوربانی زۆری لەو پێناوە داوە و لە قۆناخی کۆتاییدایە.

Back to top button