
پیلانی ئەمجارەی بافڵ تاڵەبانی و گروپە میلیشــ.ــیاکانی عێراق هێڕشکردنە سەر کۆرمۆر و جیاکردنەوەی سلێمانییە
بەپێی نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکان، بافڵ تاڵەبانی، لە دوا کۆبوونەوەکانیدا لە شاری بەغدا لەگەڵ هەر یەکە لە قـ.ەیس خـ.ەزعەلی، و ڕەیـ.ان کلـ.دانی، نەخشەی پیلانێکی نوێیان دژ بە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەوارەی هەرێم و کەرتی وزەی هەرێم داڕشتووە.
پیلانەکە لەسێ خاڵ پێکدێت:
🔸پەکخستنی کەرتی وزە و لێدان لە ژێرخان.
لە تەوەرێکی سەرەکیی ئەم پیلانەدا، ئامادەکاری کراوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە هەماهەنگی هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی و گروپە میلیشــ.ــیاکان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ. ئەم کێڵگەیە کە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم، کراوەتە ئامانجی پیلانی میلیشــ.ـــیاکان و هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی بە مەبەستی پەکخستنی کەرتی وزە و دروستکردنی فشار و ناڕەزایەتی جەماوەری دژ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و تاکو هەرێمی کوردستان لە روناکییەوە بەرەو تاریکی ببەنەوە .
🔸دابڕینی سلێمانی و جیاکردنەوەی هەرێم و پیلانی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم .
خاڵێکی دیکەی پیلانەکەیانە بەپێی زانیارییەکان، بافڵ تاڵەبانی لەو کۆبوونەوانەدا بەڵێنی بە گروپە میلیشـــ.ــیاکانی عێراق داوە کە کار بۆ جیاکردنەوەی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بکات و راستەوخۆ بیبەستێتەوە بە بەغداوە. ئەم هەنگاوە وەک سەرەتایەک بۆ لاوازکردن و هەڵوەشاندنەوەی یەکجاریی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان وێنا کراوە، کە تیایدا بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت لە رێگەی تێکدانی سەقامگیرییەوە، پێگەی سیاسیی هەرێم لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆییدا بشێوێنێت.
🔸هاوئاهەنگی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی لەگەڵ میلیشـــ.ــیاکان.
لە بەشێکی تری پیلانەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە هێزە ئەمنییەکانی سەر بە یەکێتی، لەوانە (دژەتیر.ۆری یەکێتی و کۆ.ماندۆی یەکێتی و هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی
یەکێتی)، لە چوارچێوەی ژوورێکی کارکردنی هاوبەشدا لەگەڵ گروپە میلیشــ.ـــیاکانی عێراق هەماهەنگی دەکەن، ئەرکی ئەم هێزانە بریتی دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەو فشارە سەربازی و ئەمنییانەی کە لە بەغداوە بەرنامەی بۆ داڕێژراوە و تاوەکە هێرش بکەنە سەر کێلگەی گازی کۆرمۆر کە کارەبای هاووڵاتیانی هەرێم و شارەکانی هەرێم دابین دەکات، تاوەکو لەو ڕێگەیەوە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی بکەنەوە.
ئەم جموجۆڵانەی سەرۆکی یەکێتی لە بەغدا، کاردانەوەی توندی لێکەوتووەتەوە و وەک “هەوڵێک بۆ تێکدانی دەستکەوتە نیشتمانییەکان” و “خزمەتکردن بە ئەجێندای دەرەکی” لە قەڵەم دەدرێت، کە ئامانج لێی لاوازکردنی پێگەی کوردستانە