ترەمپ دروستکردنی زنجیرە کەشتییەکی جەنگی راگەیاند

سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کەشتیگەلی ئاڵتوونی راگەیاند و ئاشکرای کرد، بەپەلە دەست دەکەن بە دروستکردنی گەورەترین و پێشکەوتووترین کەشتیی جەنگی لە مێژووی جیهاندا، کە پڕچەک دەکرێن بە موو.شەکی هایپەرسۆنیک و لێزەری وزە بەرز.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کەشتی کەشتیگەلی ئاڵتوونی ڕاگەیاند و گوتی: کەشتیگەلێکی نوێی ئاڵتوونی. ئێمە ناوی دەنێین کەشتیگەلی ئاڵتوونی و بۆ هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان دروستی دەکەین.

گوتیشی: 10 ساڵ و 15 ساڵی داهاتوو نا، بەڵکوو ئێمە زۆر بە ناچاری ئێستا پێویستمان بە کەشتییە. کەشتییەکانمان، هەندێکیان کۆن و ماندوو بوون و بەسەرچوون لەکارکەوتوون. باسی لەوەش کرد، ئەو کەشتییە لە دژی هیچ وڵاتێک نییە.

باسی لەوەش کرد، وەک فەرماندەی گشتی، جێگەی شانازییەکی گەورەیە بۆ من ڕایبگەیەنم کە ڕەزامەندیم لەسەر پلانێک داوە بۆ هێزی دەریایی، بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی دوو کەشتیی جەنگیی (باتڵشیپ)ی تەواو نوێ و زۆر گەورە، کە گەورەترینن تا ئێستا دروستمان کردبن.

Back to top button