190 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران لای بەغدا ماوە

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند:” هێشتا بڕێکی زۆر لە پارەی گەنمی جووتیاران لەلایەن بەغداوە رەوانە نەکراوە.

گوتیشی، تا ئێستا 190 ملیار دینار لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لای حکومەتی فیدراڵییە و نەهاتووە بۆ هەرێم، ئەمەش وەک شایستەی دارایی بەرامبەر بەو گەنمەی ڕادەستی سایلۆکانیان کردووە.

هەروەها نەوزاد شێخ کامیل ئاماری دابەشکردنی بەشەخۆراکی ساڵی رابردووی خستە ڕوو و رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا توانیویانە حەوت بەشەخۆراک و هەشت بەشە ئارد بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا دابەش بکەن، پڕۆسەی دابەشکردنەکەش بەپێی ئەو خشتەیەی بۆی دانراوە بەردەوام دەبێت.

Back to top button