تۆتی له‌ سه‌ر هێرشه‌ كیمیایه‌كه‌ی شاری خان شیخوونی سوریا بێده‌نگی شكاند

خواكوڕك

پاشا و قه‌یسه‌ری ڕۆما هاوسۆزیی خۆی پیشاندا بۆ به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی له‌ شاری ئیدلیب پارێزگای سوریا و ده‌لیت هه‌مو منداڵیك به‌ مندالی خۆم ده‌زانم به‌ده‌خه‌وه‌م بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌.

پاش ئه‌وه‌ی رۆژی سێشەممە 4/4/2017 شارۆچكەی خان شەیخوونی سووریا كە لەژێر دەستی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دایە، بە چەكی كیمیایی بۆردوومانكرا، بەهۆیەوە زیاتر لە 100 كەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 500 ی دیكەش برینداربوون، دوای هێرشەكەش راستەوخۆ پەنجەی تۆمەت بۆ حكومەتی سووریا بەسەرۆكایەتیی بەشار ئەسەد درێژكرا، له‌و باره‌یه‌وه‌ كاردانه‌وه‌ی جیا جیایی به‌دوای خۆیدا هینا و ئه‌مریكا به‌ 59 مووشكه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر سوریا، كاردانه‌وه‌ی نیوده‌وله‌تی به‌دوایدا هات، له‌و میانه‌ش یاریزانی تۆپێی جیهانیش بێده‌نگ نه‌بوون له‌و پرسه‌ و یاریزانی به‌ناوبانگی ئیتاڵی و هێرشبه‌ری یانه‌ی رۆما (فانشیسكۆ تۆتی) دڵته‌نگی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت” هەموو منداڵێک بە منداڵی خۆم دەزانم، منداڵانی سووریایش. چیتر بەسە تاوانی جەنگ.

Back to top button