
وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی بەرایی نمرەکانی وەرزی یەکەمی قوتابیانی راگەیاند
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم قوتابیان و باوانی پۆلەکانی یەکی بنەڕەتی تا 12ی ئامادەیی لە قوتابخانە حکوومییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە ئێستا دەتوانن ئەنجامی بەرایی نمرەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنی ساڵی 2025 لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن)ەوە وەربگرنەوە.
دەقی راگەیاندراوی وەزارەتی پەروەردە:
قوتابیان و بەخێوکارانیان لە قوتابخانە حکومییەکان لەپۆلی یەکەمی بنەڕەتیەوە تا پۆلی دوازدەی ئامادەیی، ئاگاداردەکەینەوە لە ئێستادا دەتوانن بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن) ەوە ئەنجامی (بەرایی) نمرەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم وەربگرنەوە.
ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن) لەلایەن دامەزراوەی (کوردستان فاوندەیشن – Kurdistan Foundation) پاڵپشتیی دەکرێت.
وەزارەتی پەروەردە
28 ی 12 ی 2025