ئه‌مڕۆ به هێزترین یاری خولی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌م ساڵ به‌ڕیوه‌ده‌چێت
خواكوڕك
بڕیارە ئەمرۆ شه‌ممه لەیارییەكانی گەڕی (28)ی خولی یانەكانی ئەڵمانیا هەردوو یانەی (بایرن میونخ و بوروسیا دۆرتمۆند) رووبەرووی یەكترببنەوە له یاریگای (ئەلیانز ئەرێنا) لەشاری میونخ بەرێوەدەچێت،یارییەكە كاتژمێر (8:30)شەو بەكاتی هەولێر.
بایرن میونخ پێشەنگی یانەكانی ئەڵمانیای گرتووە بە كۆكردنەوەی (65) خاڵ و بەجیاوازی (10) خاڵ پێش نزیكترین ركابەری دێت كە یانەی لایپزیگە، هەرچی دۆرتمۆندە ئەم وەرزە بە ئاستێكی باش تێپەر نابێت و بە (50) خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گشتی یانەكانی گرتووە.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێ” لەیاری چوونی نێوان هەردوو یانە كە لەیاریگای (سیگنال ئیدونا پارك) بەرێوەچوو ، یانەی دۆرتمۆند بە ئەنجامی (1 – 0) بردنەوەی تۆماركرد.
تیپەكەی ئەنچیلۆتی بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە پێویستی بە تەنها سێ بردنەوە و دوو یەكسانبوون هەیە، بۆیه بردنه‌وه‌ی ئه‌م یاریه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی ئه‌لمانیا.