عێراق، به‌رازیلی راچڵه‌كاند
له‌دووه‌م یاری كۆمه‌ڵه‌كه‌یاندا، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق تونی به‌رازیل توشی نه‌هامه‌تیه‌كی گه‌وره بكات. له یه‌که‌م یاریدا به‌ڕازیل، که‌سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باشوری ئه‌فریقا به ١٠ یاریزان یاری کرد نه‌یتوانی شکستی پێبهێنێت. به‌ڵام عێراق سه‌ره‌ڕای ئاستێكی به‌رز توانی به‌رامبه‌ر دانیمارك یه‌كسان بێت.
به‌رازیل و عێراق هه‌ردووکیان له دوو یاریدا خاوه‌ن دوو خاڵن، هه‌رچی دانیمارکه به ٤ خاڵ له پله‌ی یه‌که‌مدایه و باشووری ئه‌فریقاش یه‌ک خاڵی هه‌یه. له یاری سێهه‌م و کۆتایی قۆناغی یه‌که‌مدا، له ١١-٨ دا به‌ڕێوه‌ده‌چن له نێوان كاتژمێر ٤-٦ ی به‌یانیدا. عێراق به بردنه‌وه له باشوری ئه‌فریقا سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌رده‌کات بۆ قۆناغی داهاتوو. به‌ڕازیلیش جگه له بردنه‌وه هیچ چارێکی دیکه‌ی نیه به‌سه‌ر دانیمارک.