سەرۆک بارزانی: پێزانینێكی زۆرم بۆ ڕۆڵی كارا و ماندووبوونی د. شاخەوان عەبدوڵڵا هەیە

سەرۆک بارزانی پەیامێكی ئاڕاستەی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری پێشووی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و ڕایگەیاند، “پێزانینێكی زۆرم بۆ د. شاخەوان عەبدوڵڵا هەیە لە ماوەی ڕابردوو لە كاری پەرلەمانی و حزبیی خۆیدا ڕۆڵێكی كارا و ماندووبوونێكی زۆری بینیوە. دەستخۆشیی لێ دەكەم كە ئەرک و كارەكانی بە ڕۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە ئەنجام داوە، هەمیشە بە باشی پابەندیی ڕێكارەكان و دیسپلینی حزبی بووە و جێگەی متمانە بووە.”

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی :

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

پێزانینێكی زۆرم بۆ د. شاخەوان عەبدوڵڵا هەیە لە ماوەی ڕابردوو لە كاری پەرلەمانی و حزبیی خۆیدا ڕۆڵێكی كارا و ماندووبوونێكی زۆری بینیوە. دەستخۆشیی لێ دەكەم كە ئەرك و كارەكانی بە ڕۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە ئەنجام داوە، هەمیشە بە باشی پابەندی ڕێكارەكان و دیسپلینی حزبی بووە و جێگەی متمانە بووە.

بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و پارتی وای دەخواست کە دکتۆر شاخەوان لە پڕۆسەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی بکشێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەش لەوە دڵنیام د. شاخەوان ڕۆڵەیەكی ئازا و شایستەی ئەو میللەتەیە، لە هەر شوێنێک و هەر پلەیەكدا بێت، كوڕی پارتییە و ئەرک و كاری خۆی بە باشترین شێوە جێبەجێ دەكات و جێی متمانەی ئێمەیە.

مەسعود بارزانی

30ـی كانوونی یەكەمی 2025

Back to top button