
هەژماری من دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات
تیمی هەماژی من لەبارەی کێشەکانی (بانکی ئیسلامی) و بانکی (بانکی بازرگانی عێراق – تی بی ئای) دڵنیایی بە مووچەخۆرانی بەشداری ئەو بانکانە دەدات، لە ساڵی نوێوە رێکاری جیاواز لەگەڵ ئەو بانکانە دەگرینەبەر کە کەموکوڕیان هەیە بەرامبەر مووچەخۆران.
تیمی هەژماری من رایگەیاند، مووچەخۆرانی بەشدار لەو دوو بانکە گلەییان لە کەمی ئامێرەکانی راکێشانی پارەی (بانکی ئیسلامی) هەبووە، ئاگاداری بانکەکەمان کردووەتەوە. وەڵامی بانکەکە ئەوەبووە دوای سەری ساڵ ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەن و ئامێرەکانی راکێشانی پارە زیاد دەکەین.
لەبارەی بانکی بازرگانی عێراق (تی بی ئای) تیمی هەژماری من دەڵێن، ئەم بانکە کەموکوڕی زۆریان هەیە، بەڵام مووچەخۆرانی بەشدار لە سلێمانی پێداگربوون لەسەر بەشدارییان لەم بانکە، بەڵام ئێستا گلەییان لێی هەیە، ئەو بانکەشمان ئاگادارکردوەتەوە، کەموکوڕییەکانی چاک نەکات، ڕێکاریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.