هەوڵی دەرکردنی 70 ماڵی کورد لە کەرکووک دەدرێت 

هەوڵی دەرکردنی 70 ماڵە کوردی گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکووک دەدرێت، دانیشتووانی گەڕەکەکەش داوای بەهاناوەچوون و چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان لە کەرکووک، شەوی 31-12-2025 بنکەی پۆلیسی عەرەفە چوونەتە سەر ماڵی یەکێک لە هاووڵاتیانی نیشتەجێیی خانووەکان تاوەکو دەستگیری بکەن، بەڵام هاووڵاتییەکە لەماڵ نەبووە، بەهۆیەوە چەندینجارە دانیشتووانی گەڕەکەکە گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و دەڵێن، کاتێک هانا بۆ بەرپرسانی شارەکە دەبەین وەڵاممان دەدەنەوە، بەڵام تەنیا قسەبووە و هیچ هەڵوێستێکی کردەییان نییە، بۆیە داوای بەهاناوەچوون و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەی خانووەکانیان دەکەن.

Back to top button