
هەزاران گەشتیار سەردانی هەولێر و دهۆکیان کردووە .
لە ماوەی کەمتر لە هەشت ڕۆژ نزیکەی 100 هەزار گەشتیار بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ سەردانی هەولێر و دهۆکیان کردووە.
سەرچاوەیەک لە گەشتوگوزاری هەولێر و دهۆک رایگەیاند : لە26-12-2025 تاوەکو 1-1-2026 ، بۆ بەسەر بردنی پشووی سەری ساڵ، 98 هەزار و 854 چوار گەشتیار لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە سەردانی هەولێر و دهۆکیان کردووە.
ئەمساڵ جیا لەوەی چەندین چالاکی و ئاهەنگ و فێستیڤاڵ بەبۆنەی سەری ساڵەوە ئەنجام دراون، هاوکات بارینی بڕێکی زۆر بەفر وایکردووە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ بەسەر بردنی پشووی سەری ساڵ ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.