ئاگادارییەک لە نەخۆشخانەی پێشمەرگەوە بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاریان

نەخۆشخانەی پێشمەرگە خشتەی دەوامی مانگی یەکی (2026) ڕادەگەیەنێت و ئامادەیی خۆی بۆ پێشوازیکردن لە چارەخوازان نیشان دەدات:

کاتەکانی دەوام: یەکشەممە تا پێنجشەممە (پزیشکانی پسپۆڕ).

پسپۆڕییەکان: 12 پسپۆڕی جیاواز.

نەشتەرگەری: ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممە.

فریاکەوتن: 24 کاتژمێر (پزیشکانی نیشتەجێی خولاو).

تێچوو: سەرجەم خزمەتگوزارییەکان و نەشتەرگەرییەکان بەخۆڕایی و بێ بەرامبەرن.

ئەم نەخۆشخانەیە کە بە هاوکاری وڵاتی ئەڵمانیا دروستکراوە، بەردەوامە لە خزمەتکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و خێزانەکانیان بە باشترین کوالێتی تەندروستی.

Back to top button