
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 700 هەزار خێزان دابەش کراوە
نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 700 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی كوردستان دابەش کراوە بەنرخی پاڵپشتیکراوی حکومەت و، 415 هەزار خێزانیش ماون نەوت وەربگرن.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، رایگەیاند : “تاوەكوو ئەمڕۆ زیاتر لە 135 ملیۆن بەرمیلی نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 700 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی كوردستان دابەش کراوە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، زیاتر لە 415 هەزار خێزان ماون لە هەرێمی كوردستان نەوت وەربگرن.
هەر خێزانێك 200 لیتر نەوتی سپی وەردەگرێت و 103 هەزار و 500 دیناریشیان لەبەرامبەردا لێ وەردەگیرێت.