هەواڵێکی خۆش بۆ خانەنشینانی پێشمەرگە گەیشت

دۆسیەی زیاتر لە 13 هەزار کەس لە خانەنشینانی پێشمەرگە و پلەدارەکان و کەمئەندامانی سەنگەر تەواو بووە و ئەم مانگە ناویان لە لیستی مووچە زیاد دەکرێت و مووچەیان بۆ دەبەسترێت.

لیوا حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان گوتی، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ناوەکان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان دەنێرین. ئەوەی دەمێنێتەوە دۆسیەی هەزار و 207 پێشمەرگەیە، تا کۆتایی مانگی دوو هی ئەوانیش تەواو دەکەین.

دۆسیەی ئەفسەر و پلەدارەکان، ژمارەیان دوو هەزار و 200 کەسە، فەرمانی هەرێمییان بۆ دەرچووە، لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕێکارەکانی سەرجەمیان تەواو بووە و وەزیری پێشمەرگە ئیمزای لەسەر دۆسیەکانیان کردووە، ئەم مانگە ناویان لە لیسیتی مووچە زیاد دەکرێت و مووچەیان بۆ دەبەسترێت.

هاوکات دۆسیەی کەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی دا.عش و کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگەیە، ژمارەیان نزیکەی 9 هەزار کەسە، ئەوان پێشتر مووچەیان بۆ بەسترابوو، بەڵام بەهۆی گواستنەوەی دۆسیەکانیان لە یەکەکانی 70 و 80 بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەیان ڕاگیرا و مووچەی مانگی 10 یان وەرنەگرت، لیوا حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان بەڵێنیدا، هەتا کۆتایی مانگی دوو تەقریبەن هەموو دۆسیەکان تەواو بکەن ئەوەی لەدەست ئەوان بێت

Back to top button