
بە توندی وەڵامی ترەمپ درایە
ئاڵۆزییە دیپلۆماسییەکانی نێوان واشنتن و کۆپنهاگن گەیشتە لوتکە. میتە فریدریکسن، سەرۆکوەزیرانی دانیمارک، هەڕەشە و ویستەکانی ئەمریکای بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی “گرینلاند” بە کارێکی “بێ مانا” وەسف کرد و، بەتوندی وەڵامی ترەمپی دایەوە .
گرنگترین خاڵەکانی ئەم کێشەیە:
… دانیمارک جەخت دەکاتەوە کە واشنتن مافی داگیرکردنی هیچ بەشێکی وڵاتەکەی نییە.
… ترەمپ ڕایگەیاندبوو گرینلاند بایەخێکی زۆری هەیە و هاوشێوەی ڤەنزوێلا چاویان لێیەتی.
… ئەم لێدوانانە مەترسیی لەسەر یەکگرتوویی هاوپەیمانیی ناتۆ دروست کردووە و ئەورووپای توڕە کردووە.
ئەم دوورگەیە گەورەترین دوورگەی جیهانە، لە ساڵی ١٧٢١ـەوە لەلایەن دانیمارکەوە بەڕێوەدەبرێت. ٨٠٪ی خاکەکەی بەستەڵەکە، بەڵام خاوەنی سامانێکی بێشوماری کانزا سروشتییەکانە.