
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا ، گفتوگۆ لە بارەی ڕۆڵی کارای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بواری یاسادانان و چاودێری و داکۆکیکردن لە مافەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق کرا.
سەرۆکی حکومەت وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران وەک دەسەڵاتی یاسادانان، جەختیشی لە گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی و دەستووری هەرێمی کوردستان کردەوە.