هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

ئیدارەی وزەی ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا بە بڕی 228 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە کەمی کردووە.

بەگوێرەی خشتەی هاوردەکردنی نەوت کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتووەتە 129 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمە لە کاتێکدایە لە هەفتەی پێشووتردا تێکڕای هەناردەکە 375 هەزار بەرمیل بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە کۆی گشتی هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە نۆ وڵاتی جیاوازەوە زیادی کردووە و گەیشتووەتە 5.6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. کەنەدا بە هەناردەکردنی زیاتر لە 4 ملیۆن بەرمیل لە پلەی یەکەمدایە و عێراقیش لە پلەکانی کۆتایی لیستەکەدا دەبینرێت.

جێگەی ئاماژەیە ئەمریکا بە گەورەترین بەکارهێنەری نەوت لە جیهان دادەنرێت و ڕۆژانە نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوت بەکاردەهێنێت.

Back to top button